رووسیا هۆشداری له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگی لاڤرۆڤ وتی بۆردومانکردنی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتییە و مەترسی دروستکردنی کارەساتێک دروست دەکات کە لەوانەیە دەیان ساڵ بخایەنێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا داوا ده‌كات، هه‌وڵه‌كان بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆكانی نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یه‌كبخرێن و هاوکات هۆشداری له هه‌وڵی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێكی دیكه‌ی گه‌وره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماده‌یی مۆسكۆی نیشاندا، بۆ به‌شداریكردن له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ناكۆكییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین.
ئەم لێدوانانەی ڕوسیا لە کاتێکدا دێت کە حەماس هەوڵدەدات هەشت هاوڵاتی ڕووسی-ئیسرائیلی لەنێو ئەو بارمتەیانە بدۆزێتەوە کە لە کاتی هێرشەکەیدا بۆ سەر ئیسرائیل گرتویانن.
سێرگی لاڤارۆف باسی لەوەشکرد، " لە کاتێکدا ئێمە ئیدانەی تیرۆریزم دەکەین، بەڵام بە تەواوی ناڕازیین لەوەی بتوانن وەڵامی تیرۆریزم بدەنەوە بە پێشێلکردنی یاساکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی، لەوانە بەکارهێنانی هێز بەبێ جیاوازی دژی ئەو ئامانجانەی کە خەڵکی مەدەنی لەوێن، لەوانە بارمتە گیراوەکان."
لەبەرەبەیانی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، کە بەگوتەی ئەو وڵاتە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژراون، لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد، به گوێره‌ی دوایین ئاماری ته‌ندروستی غەززە، حەوت هەزار و 326 فەڵەستینی کوژراون و نزیکەی 18 هەزار و 500 کەسی دیکەش برینداربوون . لە ریزی کوژراوە فەڵەستینییەکانشدا، دوو هەزار و 913 منداڵ و هەزار و 709 ئافرەت هەیە و هەزار و 650 کەسی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.
دوێنێ هه‌ینی 28ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023، ئیسرائیل له رێگه‌ی هێرشی سه‌ربازی فراوان بۆسه‌ر غه‌ززه، دۆخی جه‌نگی له‌گه‌ڵ حه‌ماسی گه‌یانده قۆناغێكی پڕ له ئاڵۆزی ئەمەشلە کاتێکدایە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوای ئاگربەستێکی مرۆیی دەکات بۆ گەیاندنی یارمەتی بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی.