کوڕێکی وەستا حەسەن: کەیسی براکەم بەلارێدا دەبرێت و سوڵح ناکەین

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کوڕێکی وەستا حەسەنی کەبابچی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کەیسی برا کوژراوەکەی بەلاڕێدا دەبرێت و لایەنی بەرامبەر دەیەوێت بە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی کۆتایی بە کەسیەکە بهێنێت، دەشڵێت، "سوڵح ناكه‌م و خوێن به‌خوێن ده‌كه‌ین."
شه‌وی 28ی ئه‌یلولی 2023 روداوێكی ته‌قه‌كردن له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار له شاری سلێمانی روویدا و دواتر دەرکەوت دوو كوڕی وه‌ستا حه‌سه‌نی كه‌بابچی برینداركراون کە یه‌كێكیان له به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه لە نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
محەممەد یەکێک لە کوڕەکانی وەستا حەسەن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، سێ جار لایەنی بەرامبەر "هەڵە" یان بەرامبەر کردوون و "شەوی رابردووش جارێكی دیكه ته‌قه له ماڵه‌كه‌مان كراوه، ئه‌مجاره‌ش له‌به‌رخاتری پیاوماقوڵ و ریش سپیه‌كان و هه‌روه‌ها حزبه‌كه‌مان (یه‌كێتی) وه‌ڵام ناده‌ینه‌وه، به‌ڵام ببێت به‌چواره‌م لێتان خۆش نابین و ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستین."
ئەو کوڕەی وەستا حەسەن دەشڵێت، "كاتی روداوه‌كه داوامان له كاك بافڵ كرد كه‌یسه‌كه به‌لاڕێدا نه‌برێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی بكوژه‌كه خۆی له‌كۆماندۆ ده‌وام ده‌كات و باوكیشی پله‌ی سه‌ربازی عه‌میدی هه‌یه ده‌یانه‌وێت كه‌یسه‌كه به‌لاڕێدا ببه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌رله‌وه‌ی كه‌یسه‌كه بگاته دادگا سوڵحی بۆ بكرێت، چه‌نده‌ها پیاویان ناردوه و باسی پاره‌ش ده‌كه‌ن."
محەممەد باسی لەوەش کرد کە "ئەوان ئه‌گه‌ر 100 ده‌فته‌ر دۆلار ده‌ده‌ن، من 200 ده‌فته‌ر ئه‌ده‌م و كوڕه‌كه‌یان ئه‌كوژمه‌وه و شت به‌دزیه‌وه ناكه‌ین، تا 500 ده‌فته‌ر ئاماده‌م كه له‌ماڵه‌كه‌مدایه و كوڕه‌كه‌یان ئه‌كوژمه‌وه، به‌ڵام سوڵح ناكه‌م و خوێن به‌خوێن ده‌كه‌ین."
