دادگای دهۆك بریاری لە سێدارەدانی بۆ بکوژی ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە دەرکرد

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

دادگای دهۆک بریاری لەسێدارەدانی بۆ بکۆژی عەقید سابر ئاکرێی، کە ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە بوو، دەرکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2023 دادگای دهۆک بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژی عەقید سابر ئاکرێی دەکرد کە ساڵی رابردوو لەنزیک ماڵەکەی خۆی کوژرا.

عەقید سابر ئاکرێی، لە 15ی ئەیلولی 2022 لەسەنتەری ئاکرێ لە نزیک ماڵی خۆی کەسێک تەقەی لێدەکات، بەوهویەوە گیانی لەدەستدا و هاوسەر و کچێکیشی برینداربوون.

سەرچاوەیەک لە دادگای دهۆک لەسەر دادگاییەکە بە هاوڵاتی راگەیاند، "ئەمرۆ دادگای دهۆک بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژی ئەفسەری پێشمەرگە عەقید سابر ئاکرێی دەرکرد."

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، "بریارەکەئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێت هاوکات بۆ رای گشتی بڵاودەکرێتەوه تا هەموو کەس بزانن مافی هیچ کەسێک وون نابێت، تاوانبار دەگاتە سزایی یاسایی خۆی."

وێنەی عەقید سابر ئاکرێی: 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار