وەزارەتی شارەوانی حکومەتی هەرێم: پرۆژەی پارە وەرگرتن بۆ وەستاندنی ئۆتۆمبێل بۆ وەرگرتنی رای هاوڵاتییانە و جێبەجێ ناکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، پرۆژەی بەکرێدانی شەقامەکان تەنها بڕیارێکی ئەزمونییە و بۆ وەرگرتنی بۆچوونی هاوڵاتییانە، وەزارەتی شارەوانیش دەڵێت، پرۆژەکە "ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە."

بەپێی بڕیارێکی بەرێوبەرایەتی شارەوانی هەولێر کە دوێنێ یەکشەممە راگەیاندرا، وەستاندنی ئۆتۆمبێل لە شەقامە گشتییەکان دەکرێتە بە پارە و لە قۆناغی یەکەمدا لە شەقامی 60 مەتری هەولێر جێبەجێ دەکرێت و دواتر تەواوی شەقامەکان دەگرێتەوە. پرۆژەکە بەپێی کاتژمێری وەستاندن پارەی زیاتر لە شۆفێران وەردەگرێت.

لەوبارەیەوە ساسان عەونی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، "وەرگرتنی پارە لەو ئۆتۆمبێلانەی لەسەر شەقامەکان دەوەستن بڕیارێکى ئەزموونییە و بۆ وەرگرتنی بۆچوونی هاوڵاتییانە."

وەزیری شاراوانی و گەشتوگوزاریی حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکرد، "ئەگەر زانیمان هاوڵاتیان بڕیارەکەیان پێباشە ئەوکات راگرتنی ئۆتۆمبێل لە زۆربەی شەقامەکان دەکەین بە پارە."

هاوکات وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم روونکردنەوەیەکی لەسەر بابەتەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت، "سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان، بۆ ڕێکخستنەوەی شار و شەقام و جەنجاڵی هاتوچۆ لەسەر کەوانەیەکی شەقامی شەست مەتری لە هەولێر، بابەتێكی دراسە كردووە، بەمەبەستی زانینی کاریگەرییەکان، بەڵام ئەم بابەتە تەنها بۆ تاقیکردنەوەیە و لە چوارچێوەی دیراسەتكردنە و ناچێتە بواری جێبەجێكردنەوە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار