نێچیرڤان بارزانی: چارەسەرکردنی بنچینەیی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئەرکی عێراقە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تا کێشەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر نەبێت کێشەکانی عێراق بەردەوام دەبن، دەشڵێت، دابینکردنی "مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەرکێکی نیشتمانی دامەرزراوەکانی عێراقە."

نێچیرڤان بارزانی لەمیانی وتارێکیدا لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک رایگەیاند، "جێبەجێنەکردنی سیستمی فیدراڵی، پابەندنەبوون بە دەستوورەوە زۆر کێشە و ناکۆکیی سیاسیی هێناوەتە ئاراوە و ناسەقامگیریی هەمەلایەنەی لە عێراق دروستکردووە. وایکردووە کە سەقامگیریی عێراق هەمیشە بە لەرزۆک ببیندرێت، پێمانوایە کلیلی چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق، چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق."

لەبارەی دۆخی مووچەخۆرانی هەرێمیشەوە سەرۆکی هەرێم وتی، کە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم لە دۆخیکی "خراپدا" دەژین و "ئەرکیكی نیشتمانی حکومەت و دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراقە" تا چارەسەرێکی بنچینەیی بۆ بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان بدزۆێتەوە و "ئێمەش کۆڵنادەین و بەردەوام دەبین بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکان."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار