ئیسماعیل هەنییە: نزیکین لە گەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ ئاگربەست
12 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرپرسانی بزوتنەوەی حەماس رایانگەیاند نزیکبوونەتەوە لە رێککەوتنێک لەگەڵ ئیسرائیل بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتە ئیسرائیلییەکان بە زیندانییانی فەڵەستینی.
ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەب سیاسی حەماس، بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە نزیکن "لە گەشتن بە رێککەوتنێکی ئاگربەست" لەرێی نێوەندگیری قەتەرەوە.
ئیسماعیل هەنییە هیچ وردەکارییەکی باس نەکردووە بەڵام بەرپرسێکی تری حەماس بەناوی عیزەت ئەلریشق بە کەناڵی جەزیرەی راگەیاندووە دانوستانەکان لەسەر ئەوەن کە ئاگربەستکە بۆ ماوەی چەنێک بێت و هاوکاری مرۆیی بنێردرێت بۆ غەززە لەگەڵ ئاڵوگۆڕکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان بە زیندانییانی فەڵەستینی.
هاوکات دوێنێ دووشەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، گەیشتن بە رێککەوتنی ئازادکردنی ئەو بارمتانەی لەلایەن هێزەکانی سەر بە بزوتنەوەی حەماسەوە گیراون نزیکبووەتەوە.
لەرۆژی 7ی ئۆکتۆبەر حەماس زیاتر لە 240 کەسی بە بارمتە گرت و لە هێرشەکەشیدا بۆسەر کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکانی ئیسرائیل هەزار و 200 کەس کوژران. ماوەی زیاتر لە 40 رۆژە جەنگ بەردەوامە و بەهۆی بۆردومانە چڕەکانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا 13 کەس لە فەڵەستین کوژراون.