بەهۆی شەڕەتەقەی نێوان دوو بنەماڵە لە سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستدا
.jpg)
3 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە گەڕەکی هوانە لە شاری سلێمانی شەڕەتەقە روویدا و لەئەنجامی رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی تریش برینداربوون.
بەپێی وتەی سەرکەوت ئەحمەد شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە و کەسێکی تەمەن 12 ساڵ گیانی لەدەستداوە. ئەو منداڵە تەمەن 12 ساڵە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
زانیارییە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن، شەڕەکە لەنێو دوو بنەماڵەدا بووە.

بابهتی پهیوهندیدار
