نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە ئاماری نوێی نەخۆشخانەکەی ڕاگەیاند
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە لە شاری سلێمانی، ئاماری نوێی نەخۆشخانەکەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، سەرەڕای هەموو ئەو گرفتە داراییانەی کە هەیە، هێشتا توانراوە خزمەتگوزارییەکان لە ئاستێکی باڵادا بن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ی تشرینی دووه‌می 2023، نه‌خۆشخانه‌ی هیوای تابه‌ت به توشبوانی شێرپه‌نجه له شاری سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و گرفته داراییانه‌ی كه هه‌ن، هێشتا توانیومانه خزمه‌تگوزارییه‌كان له ئاستێكی باڵادا بێت".
په‌یوه‌ست به ئامارەكانی ئەمڕۆ، نەخۆشخانەی هیوا ده‌ڵێت، "25 نەخۆشی تازە تۆمارکراون، هه‌زار و 170 نەخۆش سەردانى نەخۆشخانەی هیوایان كردوە، چوار هه‌زار و 320 پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر بۆ نەخۆش ئەنجامدراون".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، 164 نەخۆش پشكنینی تیشك و سۆنەر و ئیكۆیان بۆ کراوە، 264 نەخۆش کیمیاییان وەرگرتوە و هەروەها 715 نەخۆش چارەسەری پێویستیان وەرگرتوە، هاوكات 105 نەخۆش لە بەشی فریاکەوتنی خێرا داغڵ بون و 453 نەخۆش لە قاوشە جیا جیاکانی نەخۆشخانە داغڵ کراون و چارەسەری پێویستیان وەرگرتوە.
*25 نه‌خۆشی تازه تۆمار كراون.
*1170 نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوایان كردووه.
*4320 پشكنینی تاقیگه‌ی جۆراوجۆر بۆ نه‌خۆش ئه‌نجام دراوه.
*164 نه‌خۆش پشكنینی تیشك و سۆنه‌ر و ئیكۆیان بۆ كراوه.
*264 نه‌خۆش كیمیاییان وه‌رگرتووه و هه‌روه‌ها 715 نه‌خۆش چاره‌سه‌ری پێویستیان وه‌رگرتووه.
*105 نه‌خۆش له به‌شی فریاكه‌وتنی خێرا داغڵ بوون.
*453 نه‌خۆش له قاوشه جیا جیاكانی نه‌خۆشخانه داغڵ كراون و چاره‌سه‌ری پێویستیان وه‌رگرتووه.
