دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارێكی دیكەی لەسەر هەرێمی كوردستان دواخست

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵایەکی بۆ مانگی داهاتوو دواخست کە دژی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بوو، لەلایەن نۆ مامۆستا و فەرمانبەری هەرێمی کوردستان تۆمارکرابوو.

بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی، ئەمڕۆ یەکشەممە، 26-11-2023، دادگاکە بۆ تاوتوێکردنی سکاڵای نۆ مامۆستا و فەرمانبەری هەرێمی کوردستان، کە لە دژی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تۆمارکرابوو، کۆبووەوە، بەڵام دۆسیەکەی بۆ 24-12-2023 دواخست.

لە سکاڵاکەیاندا کە ژمارە 247ـی فیدراڵیی ساڵی 2023ـی هەیە، سکاڵاکاران داوایانکردووە حکومەت و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پابەندبکرێن بە جێبەجێکردنی دروستی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتیی ژمارە 22ـی ساڵی 2018ـی هەموارکراوی فیدراڵی وەکو خۆی، بەتایبەت وەکو ئەوەی ئاماژەیان بۆ کردووە مادەکانی (6، 7، 8، 9)ـی یاساکە و ئەو بڕیار و رێنماییانەی لە حکومەتی کوردستانەوە لەبارەی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەرچوون هەڵبوەشێنێتەوە.

سکاڵاکە لەلایەن هەریەکە لە ئەژی بەرزان عارف، محەممەد حوسێن کەریم، خەبات لەتیف مارف، نەجمەدین محەممەد ساڵح، دلاوەر عەلی محەممەد ساڵح، ئاوات ئازاد محەممەد، دڵشاد محەممەد ئەمین سەعید، سامان عەلی ساڵح و رێبوار باهر ئەحمەد. تۆمارکراوە، کە فەرمانبەر و مامۆستان لەسەر میلاکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تۆمارکراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار