zhyr

مامۆستایانی ناڕازی: بایکۆت ناشکێنین و سبەینێ بەوپەڕی تووڕەییمانەوە چۆکتان پێدادەدەین

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

دەستەی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند سبەینێ دەوامی ئاسایی ناکەن و بەردەوام دەبن لە بایکۆت، دەشڵێت رێگریکردن لە چوونی مامۆستایان بۆ بەغدا "ئەنجامی رێککەوتنێکی سیاسی نێوان هەرێم و بەغدا" بوو. 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە نزیک کەرکوک و لە بازگەی چیمەن مامۆستایان رێگرییان لێکرا بۆ ئەوەی بچنە نێو بەغدا تا خۆپیشاندان ساز بکەن بۆ داواکردنی مووچە و چەند داواکارییەکی تر، دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی رایگەیاند، سبەی دووشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2023 خۆپیشاندانی فراوان دەکەن و ناچەنە نێو هۆڵەکانی خوێندن و رێگریکردنیان لە چوونیان بۆ بەغدا "رێککەوتنێ نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم بووە و ئێستا دوو حکومەت دژی مامۆستایانن."

ئەمە لەکاتێکدایە کە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم بەرێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگەكانی سنوری پەروەردەی رۆژهەڵاتیان کردووەتەوە بۆ ئەوەی خوێندكارەكانیان ئاگادار بكەنەوە، كە سبەی دووشەممە دەرگاكانی ناوەندەكانی خوێندن دەكرێتەوە. 

لەسەر بڕیارەکەی بەرێوبەرایەتی گشتی سلێمانی، دەستەی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، "سبەینی وەڵامی هەموو ئیمزاکان دەدەینەوە و بەوپەڕی تووڕەییمانەوە چۆك دادەدین بەوانەی رێزی مامۆستاکان ناگرن."

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار