قاسم ئەعرەجی: مانەوەی کەمپی هۆڵ مەترسی لەسەر ئاشتی جیهانی دروست دەکات
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئامانجی ستراتیژی ئێستای عێراق داخستنی کەمپی هۆڵی سوریایە، چونکە مانەوەی ئەو کەمپە مەترسی لەسەر ئاشتی جیهانی دروست دەکات.
نوسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لەگەڵ نەسیر مەمدوف باڵیۆزی ئازەربایجان لە بەغدا کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکە قاسم ئەعرەجی ئەوەی خستەڕو، ئامانجی ستراتیژی ئێستای حکومەتی عێراقی داخستنی کەمپی "هۆل"ی سوری تایبەت بە خێزان و منداڵەکانی چەکدارانی داعشە، چونکە مانوەی ئەو کەمپە مەترسی راستەقینە لەسەر ئاشتی جیهانی دروست دەکات.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانى عێراق هۆشداری داوە لە مانەوەى کەمپەکە و جەختیکردووەتەوە، کە مانوەی ئەو کەمپە مەترسی راستەقینە لەسەر ئاشتی جیهانی دروست دەکات.
لە بەرامبەردا باڵیۆزی ئازەربایجان رایگەیاند، ئەوان خاوەنی ئەزمونێکی باشن لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و سپیکردنەوەی پارە، ئارەزومەندن لەو بوارەنە لەگەڵ عێراق هەماهەنگ بن، بۆ ئەوەی زانیاری و شارەزایی ئاڵوگۆڕ بکەن، بە شێوەیەک لە پتەوکردنی سەقامگیری جیهانی هاوکاربێت.
کەمپی هۆڵ دەکەوێتە سنورى شارى حەسەکە لە رۆژئاواى کوردستان و نزیکەى ٧٠ هەزار ژن و منداڵى ئەمیر و چەکدارانى داعشی تێدایە کە خەڵکى چەندین وڵاتى جیاوازن و زۆرینەیان عێراقین.