لە پێنجەم رۆژی ئاگربەستەکەی نێوانیاندا، حەماس 12 بارمتە و ئیسرائیل 30 بەندکراوی فەلەستینی ئازاد کرد

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئاڵوگۆڕی دیله‌كان له‌ نێوان ئیسرائیل و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ژماره‌یه‌ك گیراوی دیكه‌ی فه‌ڵه‌ستینی ئازادكران و گه‌یشتنه‌وه‌ غه‌ززه‌.

نووسینگەی، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەمشەو سێشەممە،حەماس 12 بارمتە و ئیسرائیل 30 بەندکراوی فەلەستینی ئازاد کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە،بارمتەکان گەیشتوونەتەوە نێو خاکی ئیسرائیل، کە 10یان ئیسرائیلین و دووانیان تایلاندین.

هاوکات، ماجد ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، 30 بەندکراوی فەلەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازادکراون. راشیگەیاند، "ئازادکراوەکان 15یان منداڵن و 15ـی دیکەیان ژنن".

رۆژی 24-11-2023، رێککەوتنی چوار رۆژەی نێوان حەماس و ئیسرائیل بە نێوەندگیریی قەتەر و میسر دەستیپێکرد وبە گشتی لە دوای راگەیاندنی ئاگربەستەوە، تاوەکو ئێستا حەماس 81 بارمتەی ئیسرائیلی و بیانی ئازادکردوون و لە بەرامبەردا ئیسرائیل 180 بەندکراوی فەلەستینی ئازادکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار