شەش هاوڵاتی کورد لە ئێران لەسێدارەدران

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شەش بەندکراوی کورد لە گرتووخانەکانی ئیلام و کەرەج کە بە تۆمەتی جیاواز دەستگیرکرابوون و لە لایەن دەسەڵاتی دادی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرابوو، لەسێدارەدران

ئەو بەندکراوە کوردانە چوار کەسیان خەڵکی پارێزگای ئیلام و دوو کەسەکەی دیکەیان خەڵکی شاری مهاباد لە پارێزگای ورمێ و شاری کۆهدەشت لە پارێزگای لوڕستانن.

بە پێی راپۆرتی هەنگاو، بەرەبەیانی رۆژی سێ شەممە ٣ هاوڵاتی کورد لە زیندانی ناوەندی ئیلام لە سێدارە دراون بە ناوەکانی شەهرام محەممەدبەیگی، عەلی ئاغامحەممەدی و ناسر مەقسوودی .، هاوکات یەکێک لەو ٣ کەسە پێشتر پاڵەوانی راکردن بووە بە ناوی شارام محەممەد بەیگی کە خاوەنی مەدالیای زیوی ئاسیایە لە راکردندا، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە سێدارە درا.

هەر بە پێی زانیارییەکانی ئەم ماڵپەڕە، رۆژی سێ شەممە دوو هاوڵاتی کورد بە ناوەکانی ئێقباڵ فەتحوڵڵاهی خەڵکی ئیلام و موحسین ئەمرایی خەڵکی شارۆچکەی گەڕاوەندی سەر بە شاری کۆهدەشت لە پارێزگای لوڕستان، رۆژی سێشەممە لە گرتووخانەی قزڵ حیساری شاری کەرەج لە سێدارەدراون.،کە بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەرکرابوون.

ئەم دوو بەندکراوە پێنج ساڵ لەمەوبەر لە دۆسیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا بوو.

هاوکات بەرەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە، ئەیووب کەریمی،  خەڵکی شاری مهاباد دوای 14 ساڵ زیندانیکردن، لە زیندانی قزڵ حیساری شاری کەرەجی ئێران لەسێدارەدرا.

ئەو هاوڵاتییە لە 07-12-2009، لەگەڵ شەش هاونیشتمانیی دیکە بە ناوەکانی قاسم ئابستە، داود عەبدوڵڵاهی، فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری، خەسرەو بەشارەت و کامەران شێخە لەسەر دۆسیەی کوژرانی عەبدولڕەحیم تینا، مەلای مزگەوتێکی مهاباد دەستگیر کران. لە کۆتاییەکانی ئاداری 2016 دادگایی کران و لە 25-05-2016 بە فەرمی پێیان راگەیێندرا کە سزای سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار