حوسییەکان وەڵامی هێرشەکەی بەیانی ئەمڕۆیان دایەوە
11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای هەشت ساڵ سوپای ئەمریکا و بەریتانیا دوبارە هێرشیانکردەوە سەر حوسییەکانی یەمەن ئەویش دوای ئەو گرژیانەی بەهۆی جەنگی غەززەوە دروستبوون و ژمارەیەک هێرشکرانە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سور هاوکات هەریەک لە سەرۆکی ئەمریکا و بەریتانیا هێرشەکانی بەیانی ئەمڕۆ بە" پێویست: دەزانن.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 12ـی كانوونی دووه‌می 2024) وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 10 هێرشی ئاسمانیان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه ئاسمانییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ سه‌ر پێگه و جبه‌خانه‌ی چه‌كداره حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام داوه.
له‌لای خۆیه‌وه جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەهاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا بەسەرکەوتوویی پێگەی گرووپە هەڵگەڕاوەکانی نزیک لە ئێرانیان لەناو خاکی یەمەن بۆردوومان کردووە. بایدن راشیگەیاندووه، رێكکاری دیکە دەگرنەبەر لە ئەگەری زیادبوونی گرژییەکانی دەریای سوور.
ریشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا جەختی لەوە کردەوە، هێرشکردنە سه‌ر بنکە و پێگه و جبه‌خانه‌ی حوسییەکانی نزیک لە ئێران لەناو خاکی یەمەن گرنگ و لە جێگەی خۆیدا بوو.
هاوکات، حوسییەکان وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و عەلی قەحوم، سەرکردەی گروپی ئەنسار الله (حوسییەکان) لە بەیاننامەیەکدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” بڵاویكرده‌وه، “وەڵامدانەوەی یەمەن زۆری نەخایاند، ئێستا هێزە چەکدارەکانی یەمەن وەڵامی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیایان لە دەریای سور دایه‌وه، شوێن و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا-بریتانیا دەکاتە ئامانج، ئەوەی دێت گەورەترە”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سه‌نعای پایته‌خت و پارێزگاکانی دیکە بە فڕۆکەی ئەمریکی و بریتانیا بۆردومان دەکرێن، شەڕەکە گەورەتر و گەورەتر دەبێت و لە دەرەوەی خەیاڵ لە دژی ئەمریکییەکان و ئینگلیزەکان، “شەڕێکی ئاشکرایە و هێزی یەمەنییەکان ئامادەیە و ده‌بێت چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی توندتربن و پەشیمان دەبنەوە لە شەڕانگێزی خۆیان”.
جێگەیباسە دوا بەدوای هێرشەکان ده‌یان كه‌س له به‌رده‌م كۆشكی سپی له واشنتۆن خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تییان دژی "ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به حوسییه‌كان" ئه‌نجام دا و خۆپیشانده‌ران دروشمی "بژی یه‌مه‌ن، ده‌ست له یه‌مه‌ن هه‌ڵبگرن"ـیان ده‌گوته‌وه.
هاوكات به‌هۆی ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حوسییه‌كان، نرخی نه‌وت به رێژه‌ی 2،3% به‌رز بووه و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته 79.22 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.