ئەمریكا سزا بەسەر كۆمپانیای فلای بەغدا دەسەپێنێت
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بەتۆمەتی هاوكاریكردنی فەیلەقی قودسی ئێران سزای بەسەر كۆمپانیای فلای بەغدادو بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكەو پەرلەمانتارێكی عێرقدا سەپاند.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای بەسەر كۆمپانیای فڕۆكەوانی عێراقی (فـــلای بەغداد)و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكەدا بەتۆمەتی هاوكاری و پشتیوانیكردنی فەیلەقی قودسی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران و هاوبەشەكانی لەناوچەكەدا سەپاند.
بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا "كۆمپانیاكە لەگەشتەكانیدا چەك و تەقەمەنی و چەكداری گروپەكانی نزیك لەئێرانی بۆ سوریا و لوبنان و عێراق گواستووەتەوە".
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، پەرلەمانتار حسێن موئنیس بەهۆی پلاندانان بۆ رفاندن و تیرۆركردنی هاوڵاتیانی عێراق ناوی چوەتە لیستی سزاكانەوە.
بابهتی پهیوهندیدار