عێراق 68 کەس بە تۆمەتی قاچاخی سوتەمەنی دەستگیردەکات

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، لە پارێزگای بەسرە ڕێگریکرا لە بەقچاغبردنی زیاتر لە سێ ملیۆن لیتر سوتەمەنی و لە کەرکوکیش بۆرییەکی شاراوەیان کۆنترۆڵکردووە کە بۆ دزینی سوتەمەنی بەکارهێنراوە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، زانیارییان پێگەیشت لەبارەی بونی گەراجێک لە ناوچەی زوبەیری پارێزگای بەسرە کە بۆ بەقاچاخبردنی سوتەمەنی بەکاردەهێنرێت و دەستیان بەسەر 97 تەنکەردا گرت کە بڕی سێ ملیۆن و 492 هەزار لیتر سوتەمەنی تێدا بو و ئامادە دەکرابو بۆ بەقاچاخبردن، هەر لەو پرۆسەیشدا 68 کەس دەستگیرکران.

ئەوەش خراوەتە روو، تیمەکانیان لە پارێزگای کەرکوکیش  توانیان یەکێک لە بۆرییە سەرەکییەکانی گواستنەوەی نەوت کۆنتڕۆڵ بکەن دوای ئەوەی زانیاریان پێگەیشت کە بۆرییەکە بەکارهاتووە بۆ دزینی نەوت لە نزیک رێگای بەستنەوەی بەغدا و کەرکوک.

ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ئەوەشی ڕونکردۆتەوە کە'' بۆرییەکە بۆ دزین و بە قاچاغبردنی نەوتی سپی بەکارهاتبوو''.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار