عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: حكومه‌ت مانگانە 26 هه‌زار دۆلار ده‌داته راوێژكارێك
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناتوانێت موچه‌ی كارمه‌ندان و خانه‌نشینان دابینبكات، مانگانه 26.5 هه‌زار دۆلار ده‌داته راوێژكارێك.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە کە ڕاوێژکارێکی حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا مانگانە "موچەی 16.500 دۆلار (165 گه‌ڵا) ده‌ده‌نێ و له‌گه‌ڵ 10 هه‌زار دۆلار (100 گه‌ڵا) خه‌رجی دیكه".
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، عه‌بدولمه‌جیدیان بەو مووچە زۆرە دامەزراندووە کە دیار نییە کێیە ، هاوکات گەر ئەو ڕاوێژکارە ده‌ستكه‌وتی هه‌بێت له ئیشه‌كه‌یدا به‌خشیش و پاره‌ی دیكه‌ش وه‌رده‌گرێت.
وێنەیەک لە گرێبەستەکەی ئەو ڕاوێژکارە کە لەلایەن عەلی حەمەساڵحەوە بڵاوکراوەتەوە: