دوبارە بە موشەک هێرشکرایە سەر کەشتییەکی بەریتانیا

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازی حوسییەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەشتییەکی بارھەڵگری بەریتانیان بە ناوی "روبیمار" لە کەنداوی عەدەن بە چەند مووشەکێک کردووەتە ئامانج و بەھۆی ئەو زیانە گەورەیەی بەریکەوتووە، مەترسی نقومبوونی لەسەرە، بەڵام تیمی کەشتییەکە بە سەلامەتی چونەتە دەرەوە. 

وتیشی، حوسییەکان ھەروەھا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایان لە حودەیدە خستووەتە خوارەوە.

باسی لەوەش کرد، هێزەکانی بەرگری ئاسمانییان لە حودەیدە توانیان درۆنێکی ئەمریکیی لە جۆری ئێم کیو ناین لە رێگەی موشەکەوە بخەنە خوارەوە.

هێزە چەکدارەکانی یەمەن، لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا دەستیان بە چالاکییەکانیان کرد، سەرەتا بە هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سور، دواتر بوونە مەترسی بۆسەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە دەریای سوردا.

سەبارەت بە هێرشەکەش کۆمپانیای ئمبری بەریتانیش بۆ ئاسایشی دەریایی رایگەیاند، ئەو کەشتییە ئاڵای "بیلیز"ی لەسەرە و لە بەریتانیا تۆمارکراوە و لوبنان بەڕێوەی دەبات، لە گەرووی بابولمەندەب دووچاری ئەو ھێرشە بووە، بەڵام تیمەکەی سەلامەتن. 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار