چوار کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە بریندارکران

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

چوار کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود و شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی راستەوخۆ و لێدانی بەرد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بریندارکران.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ سێ کۆڵبەر کە تاوەکو ئێستا نازناوی دوو لە کۆڵبەرەکان بە ناوی فواد کارگەر خەڵکی گوندی بانەوەڕەی پاوە و دانیشتووی شاری جوانڕۆ و سوهەیب (نازناوی نادیار) لەگەڵ کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی راستەوخۆ و لێدانی بەرد لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لە سنووری نەوسوودی پاوە بە سەختی بریندار کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فواد کارگەر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە گواستراوەتەوە و دواتریش بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری کرماشان گواستراوەتەوە و ئێستا لە بەشی چاودێری وردی ئەو نەخۆشخانەیە خەوێندراوە و باری تەندروستی ناوبراو ناجێگیرە.

هاوکات، کازم عوسمانی تەمەن ٢٨ ساڵە و خەڵکی شاری سەقز لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری بەستامی شاری سەقز بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی شەفا لەو شارە گواستراوەتەوە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار