هێزەکانی ئێران دوای کوشتنی کۆڵبەرێک تەرمەکەی لەژێر بەفر دەشارنەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی لە سنووری پەتکێ لە شاری پیرانشار، دوای کوشتنی کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆ، تەرمەکەیان لە ژێر بەفر شاردووتەوە و جێیانهێشتووە.
رکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ تەرمی محەمەد گەنجە کە کۆڵبەری خەڵکی شاری پیرانشار دوای ٤٨ کاتژمێر گەڕان بە دوای تەرمەکەیدا لە ژێر بەفر لە سنووری پەتکێ سەر بە شاری پیرانشار دۆزرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەم کۆڵبەرە لەکاتێکدا دۆزراوەتەوە کە بە فیشەکێک شانی راستی پێکراوە.
محەمەد گەنجە کە خێزاندارە و باوکی منداڵێک بووە، لە رۆژی دووشەممەی رابردووەوە دوای رۆیشتنی بۆ سنووری پەتکێ بەمەبەستی کۆڵبەری، بێسەروشوێن بووە و دوای دوو شەو و رۆژێک تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار
