وتەبێژی حکومەتی عێراق: ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی حکومەتی عێراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دەڵێت "ناردنی پارە بەردەوامی دەبێت".

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند "ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و ئەو هەواڵانەی لەبارەی راگرتنی پارەدارکردنەوە بڵاودەکرێنەوە دوورە لە راستییەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "وەزارەتی دارایی عێراق پابەندە بە دابینکردنی دارایی هەرێم بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازار، هەروەها پێویستە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی و وەزارەتی دارایی هەرێم هەماهەنگی بکەن بۆ پەلەکردن لە پرۆسەی بە بانکیکردنی مووچەخۆران لە بانکە باوەڕپێکراو و پەسەندکراوەکان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار