تائێستا لە دهۆک 12 کەس وەک کاندیدی سەربەخۆ ناویان تۆمارکردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرپرسی کۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە دهۆک رایدەگەیەنێت تا ئێستا 12 کەس لە دهۆک وەک کاندیدی سەربەخۆ ناویان تۆمارکردووە، ئاماژە بەوەشدەکات لە کارەکانیان بەردەوامن
خالید عەباس، بەرپرسی کۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە دهۆک تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند "تائێستا لە سنووری پارێزگای دهۆک 12 کەس وەک کاندیدی سەربەخۆ ناویان تۆمارکردوە، هیچ هاوپەیمانییەک لای ئێمە تۆمارنەکراوە، حزبەکانی وەک پارتی، یەکێتی و پارتەکانی تر ناوی کاندیدانی خۆیان پێشکەش بە ئێمە نەکردووه، دواین وادەش بۆ تۆمارکردنی کاندیدەکان 22ی ئەم مانگەیە".
بەرپرسی کۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە دهۆک دەشڵێت"سەڕەرای بایکۆتی حزبە تورکمانەکان و کریستیانەکان و چەند پێشهاتێکی تازە، بەڵام هەموو ئەمانە هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر کارەکانمان نەکردووە و بەردەوامین لەسەر کارەکانمان".
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رۆژی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ی دیاریکردووە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
