هاوڵاتی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشک ئاشکرادەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نرخی مریشک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و ئەمەش وایکردووە خواستی هاوڵاتییان بۆ کڕینی کەمبێتەوە.

مریشکفرۆشێک لە شاری سلێمانی بە هاوڵاتی راگەیاند "نرخی کیلۆیەک مریشک لە دوو هەزار و 450 دینارەوە بۆ دوو هەزار 750 دینار بەرزبووەتەوە ئەمەش وایکردووە خواستی هاوڵاتییان لەسەر کڕینی مریشک کەمبێتەوە".

لەبارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشک ئەو مریشکفرۆشە وتی "بەهۆی ئەوەی مریشک هەناردەی باشووری عێراق دەکرێت نرخەکەی بەرزبووەتەوە، پێدەچێت لە رۆژانی داهاتووشدا نرخەکەی زیاتر بەرزێتەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار