بەشێکی تری مووچە لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوامە لە وردبینی کردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆ بڕێک پارەی دیکەی خستەسەر هەژماری هەرێم.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئازاری 2024 لەلایەن وەزارەتى دارایی عێراقەوە بڕى 800 ملیۆن دینارى دیکە خرایەسەر هەژمارى هەرێمى کوردستان و ئەو بڕە پارەیەى هاتووە بۆ دەستەى وەبەرهێنانە و پارەکە خراوەتە سەر هەژماری ئەو دەستەیە.
بۆ مووچەی مانگی شوباتی 2024 حکومەتی عێراق تائێستا لەکۆی 618 ملیار دینارەکە تەنها 561 ملیار دیناری خستووەتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان.
بابهتی پهیوهندیدار
