ئەمریکا پێداچوونەوە بەو سزایانەیا دەکات کە بەسەر ژمارەیەک لە بانکە عێراقییەکاندا سەپاندوێتی
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارێزگاری بانکی ناوەندی دوای کۆبونەوەکەی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن بۆ پێداچوونەوە بەو سزایانەی بەسەر ژمارەیەک لە بانکە عێراقییەکاندا سەپاندوویانە کە بەشێوەیەکی ڕاستەخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار و هۆکاری نزمی نرخی دیناریشی ئاشکرا کرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی عێراق، لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی، گه‌مارۆكانی بانكه‌كان و كه‌لێنی فرۆشتنی دۆلاریان تاوتوێكرد دوای کۆبونەوەکە عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ کۆنترۆڵکردنی ناجێگیری بەھای دۆلار لە عێراق، لەگەڵ ئەمریکا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ پێداچوونەوە بەو سزایانەی بەسەر ژمارەیەک لە بانکە عێراقییەکاندا سەپاندوویانە.
وتیشی، ناسەقامگیری بازاڕەکانی دراو و بەھای دۆلار بەرامبەر بە دینار، دەگەڕێتەوە بۆ مامەڵەی نایاسایی بازرگانە بچووکەکانی مامەڵەکاری دراو، کە بە نایاسایی مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بە دۆلارەوە دەکەن.
سه‌باره‌ت به‌چاپكردنی دراوی ناوخۆیی، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی باسی له‌وه‌كردوه، "پرۆسه‌ی چاپكردنی دراوی ناوخۆیی به‌پێی پێداویستی دارایی ده‌بێت، به شێوه‌یه‌كیش ئه‌نجامده‌درێت كه هاوسه‌نگی دراوی بیانی و ناوخۆیی بپارێزێت بكات و ڕێگری له هه‌ر هه‌ڵاوسانێكی دارایی بكات".
نرخی دۆلارلە چەند مانگی ڕابردوودا بۆ زیاتر لە 160 هەزار دینار بەرزببۆوە بەڵآم لە ئێستادا لە دوای ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراق نرخی 100دۆلار بۆ 150هەزار دابەزیووە.
