فراکسیۆنی پارتی داوایەکی ١٧ خاڵی لە سودانی دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فراكسیۆنی پارتی لهئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق، لهكۆبونهوهیهكدا 17 داواكاریان خستهبهردهم محهمهد شیاع سودانی سهرۆك وهزیرانی عێراق و یهكێك لهداواكاریهكانیش، پشكی پارتی وهك گهورهترین كوتلهی كوردی له لیژنهكانی پهرلهمان لهبهرچاو بگیرێت.
بهگوێرهی راگهیهندراوێكی فراكسیۆنی پارتی، ئێوارهی دوێنێ چوارشهممه سهرۆك و ئهندامانی فراكسیۆنهكهیان لهگهڵ محهمهد شیاع سودانی سهرۆك وهزیران كۆبونهتهوه، دوای ئاڵوگۆڕی بیروڕا 17 خاڵ خرانه بهردهستی سودانی لە بارەی داواکارییەکانی ئەو فراکسیۆنەوە ڤیان سەبری سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی عێراق دەڵێت:
له كۆبونهوهكهماندا لهگهڵ محهمهد شیاع سودانی سهرۆك وهزیرانی عێراق ١٧ خاڵمان خستهڕوو.
گرینگترین خاڵهكان بریتی بوون له:
١- پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و ھەرێمی کوردستان
٢- ئەو ڕێککەوتن و بەڵێنانەی لە پڕۆگرامی وەزاری ڕێککەوتنی لەسەر کراوەو جێبەجێ نەکراون
٣- پرسی بودجەو موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم
٤- بڕیارەکانی ئەمدواییەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان کە لەگەڵ دەستوری عێراقدا ناتەبا بوون
٥- پشکی ھەرێم لە بودجەی وەبەرھێنان
٦- جەختکردنەوە لەسەر ھەڵوێستەکان و پرەنسیپی ھاوسەنگی و شایستەکانی ھەرێمی کوردستان لە پۆستە سەربازی و ئەمنییەکاندا، لەوانە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دەزگای ھەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بریکاری وەزارەتەکان و دەزگا سەربەخۆکان
٧- جەخت لەسەر ئەو یاسا گرنگانە کرایەوە کە لە مەنھەجی وەزاریدا ھەن و پێویستە چاویان پێدا بخشێنرێت و بنێردرێن بۆ فراکسیۆن بۆ خستنەڕووی دیدگای خۆی، لەوانەش یاسای دادگای فیدراڵی و ئەنجومەنی فیدراڵی.
٨- لەبەرچاوگرتنی پشکی پارتی بوو لە ئەنجومەنی نوێنەران، وەک گەورەترین فراکسیۆنی کوردستانی لە لیژنە پێکھێنراو و ھاوبەشهکانی نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیران و شایستەکانی ھەرێمی کوردستان لە دەرمان
٩- دابینکردنی ئامێرو پێداویستییە پزیشکییەکان بۆ وەزارەتی تەندروستی لە ھەرێمی کوردستان
١٠- زیادکردنی ژمارەی ئەو کەسانەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە ھەرێمی کوردستان دەیانگرێتەوەو بە شەھید هەژمارکردنی ئەوانەی لە گوندە سنورییەکان لە ھەرێمی کوردستان بە بۆردوومان شەھید دەکرێن وەک ئەوەی ھەیە لە حکومەتی فیدراڵیداو ئاسانکاری بۆ کۆمپانیاکانی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان و مامەڵەکردن لەگەڵیان وەک کۆمپانیاکانی تری عێراقی و چارەسەرکردنی پرسی دوو جار باجدان.
١١- خەرجکردنی قەرەبوو بۆ ھاوڵاتیان لە ھەرێمی کوردستان پەیوەست بە پرسی موڵک و ماڵ و دابینکردنی پەین و ئامێری پێشکەوتووی کشتوکاڵی بۆ ھەرێمی کوردستان، وەک تەواوی جوتیارەکانی پارێزگاکانی ترو کردنەوەی لقی بانکی کشتوکاڵی و پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستان
١٢- جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شەنگال و جێبەجێکردنی بڕگەکانی بەگوێرەی ئەوەی لە پرۆگرامی وەزاریدا ھاتووە، و ئاساییکردنەوەی دۆخەکە بەگوێرەی ئەوەی لە ڕێککەتنەکەدا ھاتووەو جەختکردنەوە لەسەر دانپێدانانی ئەو زانکۆ و پەیمانگایانەی ماونەتەوە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و بۆردی کوردستانی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە حکومەتی فیدراڵی
١٣- چاوخشاندنەوە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ داخستنی نوێنەرایەتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵی لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، بەو پێیەی دەستوور مافی خوێندن لە سەرتاسەری عێراقدا زامن دەکات
١٤- جەختکردنەوە لەسەر پێدانی (منحە) بە یانەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کە بەشدارن لە خولی یانە پیشەگەرەکانی عێراق، ھاوشێوەی یانەکانی عێراق
١٥- گرنگیدان بە ناوچەکانی ماددەی ١٤٠، وەک لە پرۆگرامی وەزاریدا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، ھەروەھا جەختکردنەوە لەسەر ھاوسەنگی ئیداری لە پارێزگای کەرکوک
١٦- قەرەبووکردنەوەی لە بودجەی فریاگوزاری بۆ خاوەن دوکان و کۆشکەکانی فرۆشتنی جلوبەرگی لەنگە کرد کە لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی جلوبەرگی لەنگەی ھەولێر زیانێکی زۆریان بەرکەوت.
١٧- لە کۆبوونەوەکەدا دەستخرایە سەر بابەتە ھاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵیی و ھەرێمی کوردستان و گفتوگۆی بەردەوامی نێوان ھەردوولا بۆ لێکنزیککردنەوەی دیدگاکان و چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستور.
