کەشوهەوا دەگۆڕێت و باران دەبارێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەشی پێشببینییەکان لە وەزارەرتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەپێی پێشبینییەکان بێت، ئەمڕۆ هەینی 15ی ئازاری 2024 ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکاندا، نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت، لە شەویشدا ڕێژەی دابارین لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی کەمێک زیاتر دەبێت، هەندێک کات لە کاتى باران، هەورەتریشقەشى لەگەڵدا دەبێت.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، سبەی شەممە 16ی ئازاری 2024 ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیشدا ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە.
بابهتی پهیوهندیدار
