لە سنووری سلێمانی 22 پاکستانی دەستگیرکران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەک ئاشکرایکرد لە 22 کەسی پاکستانی لە سنووری سلێمانی دەستگیرکراون.
لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەک رایگەیاند "لەلایەن مەفرەزەیەکی فەوجی دووی سەربە لیوای سێی فەرماندەیی پاسەوانی سنوری ناوچەی یەک 22 کەسی پاکستانی لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکراون".
ئەوەش روونکراوەتەوە"دەستگیرکراوەکان ویستوویانە بەنایاسایی بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق و دوای دەستگیرکردنیان رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون".
فەرماندەیی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەک، بەشێک لە هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق پێکدەهێنێت و ئەرکی پاراستنی سنورەکانی هەرێمی کوردستانی لە ئەستۆ گرتووە.
بابهتی پهیوهندیدار
