یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بۆ حکومەتی هەرێم: هه‌رچی زووه له‌و داهاته‌ی له‌به‌رده‌سته مووچه دابه‌ش بكەن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
يه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه پێویسته ره‌چاوی بارودۆخی ئابووری خه‌ڵكی كوردستان بكرێت و هه‌رچی زووه له‌و داهاته‌ی له‌به‌رده‌سته مووچه دابه‌ش بكرێت.
لە پەیامێکەی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان هاتووە "سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان داوا ده‌كات دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كات له‌و داهاته‌ی به‌رده‌سته، به‌تایبه‌ت مووچه‌ی وه‌زاره‌ته مه‌ده‌نییه‌كان، هه‌روه‌ك دابه‌شكردنی مووچه له‌م كاته ده‌بێته راسته به‌غدا له‌مپه‌رو بیانوو و رێگری زۆر دروستده‌كات له‌به‌رده‌م ناردنی بوودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام بارودۆخی خه‌ڵك زۆر له‌وه ناله‌بارتره كه به‌رگه‌ی ئه‌و ماوه درێژه بكرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "ناكرێت بیانووی نه‌ناردنی مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه ببێته رێگر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه، بۆیه داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه لیستی مووچه بڵاوبكاته‌وه".
