هاوڵاتی زانیاری لەبارەی بایکۆتی فەرمانگەکانی سلێمانییەوە دەخاتەڕوو

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرمانگەی دادنووسی دووی سلێمانی ئەمرۆ یەکشەممە 17/3/2024 بەهۆی دابەش نەکردنی مووچەکانیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.

سەبارەت بەم بابەتە سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناو فەرمانگەکەوە بە هاوڵاتی رایگەیاند "بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان بەشێک لە فەرمانبەرانی دادنووسی دووی سلێمانی بریاری بایکۆتی دەوامیان داوە و لە ئێستادا لە کۆی 40 فەرمانبەر ، تەنها 7 فەرمانبەر هاتوونەتەوە بۆ دەوامەکانیان" .

هەروەها سەرچاوەکە ئەوەشی بە هاوڵاتی وت  "رەنگە تا کاتی دابەشکردنی مووچە و یەکلایی کردنەوەی پرسی مووچە ئەم بایکۆتە بەردەوام بێت" .

لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمرۆ یەکشەممە کارمەندانی هاتۆچۆی سلێمانی بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەکانیانەوە ، بایکۆتی دەوامیان کردو مامەڵەی هاوڵآتیانیان راگرت، هەروەها ئەگەر هەیە لە رۆژانی داهاتوودا بە هۆی دواکەوتن و دابەشنەکردنی مووچەوە بایکۆت چەند فەرمانگەیەکی دیکەش بگرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار