لە بەرژەوەندیی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بڕیارێکدرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە ٪٢٠ی دیکە داشکاندن لە کرێی خوێندنی پارالێل بکرێت.
لەسەر راسپاردەی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمرۆ ٢٠٢٤/٣/١٧ ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بریاریدا دوای داشکاندنی ٪٤٥ بەھۆی ئەم بارودۆخە سەختە و کێشە داراییەکان لە ٪٢٠ تر داشکاندن لە کرێی خوێندنی پارالێل بکرێت لە خوێندنی بەکالۆرێۆس و دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکان.
پێشتر لە ٪٤٥ داشکاندن لە کرێی خوێندنی پارالێل کرابوو، ئەمڕۆش جارێکی دیکە بڕیاری داشکاندنی لە ٪٢٠ درا.
بابهتی پهیوهندیدار
