وەزارەتی دارایی عێراق پارهی دیكهی بۆ موچه رهوانهی ههرێم كرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارایی عێراق 37 ملیار دیناری موچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی خستە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئاداری 2024 وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی یەکەی سیستمی خەرجکردنی وەزارەتەکەی کردووە، تێیدا هاتووە، "بڕی 37 ملیار و 123 ملیۆن و 814 هەزار و 706 دینار بخرێتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەو پارەی کە بەغدا ناردوێتی تایبەتە بە موچەى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوانەو ئەو بڕە پارەیە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دوویانە.
ئەو بڕەی وهزارهتی دارایی عێراق ناردوێتی ئەمڕۆ 37 ملیار دینارە بەوەش کۆی گشتی ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی ناردوە تائێستا بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران نزیکەی 608 ملیاری دینارە.
بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی ڕانەگەیاندووە.

