لاهور شێخ جەنگی: پێویستمان بە سەرەتایەکی نوێ و جیاوازە بۆ حوکمڕانی

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی پیرۆبایی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد پێویستمان بە سەرەتاییەکی نوێی و جیاوازە بۆ حوکمڕانی.

لاهور شێخ جەنگی لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە گەلی کورد کرد و رایگەیاند "وەک چۆن نەورۆز سەرەتایەکی نوێیە، ئێستاش پێویستمان بە سەرەتاییەکی نوێ و جیاوازە بۆ حوکمڕانی".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوای زیاتر لە ٣٣ ساڵ دەرفەت ئەزموونی سیاسی و حوکمڕانی هەرێمی کوردستان لەناو شکستێکی قوڵدا دەژی، شکستێک کە بەرهەمی عەقڵییەتی خۆسەپێن و گوێنەدان بووە بە خواست و ئیرادەی خەڵک".

وتیشی "بەداخەوە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لەبری دانپێدانان بە شکست پاساو ریزدەکەن، بە رای ئێمە ئەم ئینکارییە بەشێکی گەورەیە لە بەردەوامی دان بەم دۆخە نەخوازراوەی کە ئێستا هەیە".

روونیکردەوە "دەبێت ئەم دۆخەی ئێستا بگۆڕێت لەبری دامەزراوەی حزب دامەزراوە نیشتمانییەکان باڵادەستبن، هۆکاری سەرەکیش بۆ کەمبوونەوەی متمانە بە دامەزراوە نیشتیمانییەکان ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنە لەکاتی خۆیدا کە دوای چەندجارێک لە دواخستنی تاوەکو ئێستاش دڵنیایی نییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".

لاهور جەنگی ئاماژەی بەوەشدا "ئێمە لە بەرەی گەل کە سەکۆیەکی سیاسی نوێیە و بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین، بە باوەڕێکی بەهێزەوە سەرەتایەکی نوێ دەستپێدەکەین، کە بۆ پاراستنی شکۆ  و ژیان و بژێوی خەڵکی کوردستانە."

لە کۆتایی پەیامەکەشدا لاهور شێخ جەنگی وتی "ئەم دۆخەی کە ئێستا هەیە هەرگیز بەردەوام نابێت و گۆڕانکاریی گەورەیی و ریشەیی بەڕێگەوەیە و یادی نەورۆزی داهاتوو لە دۆخێکی جیاواز لەم دۆخە دەکەینەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار