رێژەی باران بارینی 48 کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارینی 48 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، زۆرترین بڕى باران بارین لە ماوەى 48 کاتژمێرى رابردوو لەگەڵ دەستپێکى ئەم شەپۆڵە باران بارینە لە هەندێ وێستگەى کەشناسی بەو شێوەیە بوو:
- دهۆک 200 ملم.
- زاخۆ 96 ملم.
- کانى ماسی 202 ملم.
- سەرسەنگ 200 ملم.
- زاویتە 277 ملم.
- بارزان 154 ملم.
- مێرگەسوور 175 ملم.
- پێنجوێن 121 ملم.
- تەوێڵە 118 ملم.
- بەرزنجە 117 ملم.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە وەرزى باران بارینى ساڵى 2021- 2022 سەنتەرى دهۆک بە درێژاى وەرزەکە تەنها 249 ملم باران باریوە.
بابهتی پهیوهندیدار
