تورکیا سەدان کوردی بە تۆمەتی لەبەرکردنی ڕەنگی قەدەغەکراو لە ئاهەنگەکانی نەورۆز دەستگیر کردووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمساڵ لە هەرچوار پارچەی کوردستان نەورۆزی "بەرخودان" بەڕێوەچوو ، بە گوێرە میدیاکانی تورکیاش دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە ۲۰۰ کەسیان دەستگیرکردوە، کە لەنێویاندا ۳۸ منداڵ هەیە بە تۆمەتی لەبەرکردنی جلی کوردی و ڕەنگی قەدەغەکراوە  لە پێش و لە کاتی ئاهەنگگێڕانی ۲۱ی ئازاری ساڵی نوێی کوردی.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا تورکی و کوردیەکان هاوکات  دامەزراوەی مافەکانی مرۆڤی تورکیا کە بەڵگەنامەی پێشێلکارییەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ قوربانیانی ئەشکەنجە لەو وڵاتە بڵاودەکاتەوە ڕایگەیاند لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا لە تورکیا زیاتر لە ٢٠٠ کەس دەستگیرکراون و  لەنێویاندا ۳۸ منداڵ هەیە و بەلایەنی کەمەوە 70 لەوانە لە 17 ی مانگی سێدا لە میانەی خۆپیشاندانێکی نەورۆزدا لە ناوچەی یێنیکاپی ئەستەنبوڵ دەستگیرکراون هاوکات  نۆ لە دەستگیرکراوەکانی ئەو خۆپیشاندانە منداڵ بوون و ڕووبەڕووی توندوتیژی پۆلیس بوونەتەوە.

هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتییانە بەهۆی لەبەرکردنی جلوبەرگ و بەرزکردنەوەی ئاڵا بووە بە ڕەنگەکانی  سوور و سەوز و زەرد کە ڕەنگی ئاڵای  پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە . پۆلیسی تورکیا  دەڵێت هەندێک لە دەستگیرکراوەکان پۆستەری عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردۆتەوە لە میانەی کۆبونەوەو ئاهەنگەکاندا.

لەم بارەیەوە سییلان ئاککا کوپۆلۆ یاسادانەرێکی پارتی دیموکراتی دیاربەکرە ڕایگەیاند لە بەشێکی زۆری کۆبونەوەکاندا نە ئاڵای پەکەکە بەرزکراوەتەوە نە وێنەی عەبدوڵا ئۆجەلان بەڵام پۆلیسی تورکیا بەبێ هۆ هێرشی کردۆتە سەر ژمارەیەکی زۆر لە بەشداربوانی ئاهەنگەکان.

وتیشی ئەو سەرکوتکردنەی تورکیا پێش هەڵبژاردنەکانی تورکیایە کە بڕیارە لە 31 ی مانگی سێدا ئەنجام بدرێت و حکومەتی تورکیاش نەورۆز بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەرمان.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار