کەشناسی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان بێت باران بارین بەردەوام دەبێت.

کەشناسی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 23- 3- 2024 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی نمە باران هەندێکجار مامناوەند دەبێت، هەروەها ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنووریەکاندا هەیە و پلەکانی گەرما نزیک دەبێـت لە تۆمارکراوی دوێنێ .

هەروەها بەپێی پێشبینییەکان بێت سبەی یەکشەممە 24- 3- 2024 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچر پچر, لە کاتەکانی ئێوارەدا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت لە ناوچەکانی گەرمیان و هەلەبجە و هەندێک ناوچە لە باشووری پارێزگای سلێمانی و پلەکانی گەرما  نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

- هەولێر: 17

- سلێمانی: 15

- دهۆک: 16

- کەرکوک: 18

- هەڵەبجە: 17

- زاخۆ: 17

- سۆران: 13

- حاجی ئۆمەران: 6

- گەرمیان: 22

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار