نرخی مریشک لە بازاڕەکاندا دابەزی
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی مریشکی زیندوو دابەزی و بۆ هەر کیلۆیەک بڕی 500 بۆ 600 دینار دابەزیوە.
مریشکفرۆشێک لە شاری سلێمانی بە هاوڵاتی راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 24ی ئازاری 2024 نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندوو بۆ سێ هەزار 250 دینار دابەزی و بەروارد بە رۆژانی دیکە نرخەکەی 500 بۆ 600 دینار دابەزیوە".
ئەو مریشکفرۆشە وتی "نازانرێت نرخی مریشک چی لێدێت، چونکە رۆژانە بەردەوام نرخی مریشک گۆڕانکاری تیادا روودەدات".
لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی ئەمساڵ، نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندوو گەیشتە چوار هەزار دینار، لەئێستاشدا رێژەیەکی زۆر لە جوجک لە کێڵگەکاندا بەخێوکراون تاوەکو بەرهەمی مریشک زۆربن لە بازاڕەکاندا و نرخەکەی دابەزێت.
بابهتی پهیوهندیدار
