بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێک کوژرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی پەیمان ئەحمەدی، لە کاتی کۆڵبەری کردن لە سنووری نەوسوود بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت کوژرا.
بەپێی راپۆرتێکی بڵاوکراوەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ شەممە 23ی ئازاری 2024 هێزە چەکدارەکانی ئێران جێگیر لە سنووری نەوسوود، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی پەیمان ئەحمەدی تەمەن 35 ساڵ و خەڵکی گوندی کاکاڕەشی سەر بە شاری جوانڕۆ کوژراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەو کۆڵبەرە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کرماشان گواستراوەتەوە و تا ئێستا رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە، پەیمان ئەحمەدی، یەکەمین کۆڵبەری کوژراو لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی نوێی کوردیدا.
بابهتی پهیوهندیدار
