دەوامی ناوەندکانی خوێندن کەمکرایەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری کەمکردنەوەی دەوامی دا لە مانگی رەمەزاندا.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن، وێڕایی پیرۆزبایی ئەم مانگە پیرۆزە لە پەروەردکاران و مامۆستایان و قوتابیان، لەسەر فەرمانی وەزیری پەروەردە بڕیاردرا کە لە مانگی رەمەزان ئاسانکاری لە دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی بکرێت، بەم شێوەیە:
١- هەر وانەیەک تەنها (٣٠) سی خولەک دەبێت.
٢- بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن ئاسانکاری تەواو بکەن بۆ مامۆستایان، بەتایبەت مامۆستایانی ئافرەت.
٣- قوتابخانەکانی ئێواران(مسائي) بەهەمان شێواز (١٠) خولەک لە هەر وانەیەک کەمدەبێتەوە و دەسەڵاتی ڕێکخستنی دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی ئێواران لەمانگی رەمەزاندا دەدرێتە بەڕێوەبەری ناوەندەکە.
