ڕێکخراوێکی ئەمریکی وردەکاری ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا لە هەرێم ئاشکرا دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رێكخراوى سى پى تى ئهمریكى لە ڕاپۆرتێکدا باس لەو ئۆپراسیۆنە دەکات کە بڕیارە سوپای تورکیا لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامی بدات و ئاماژەی بەوەکردووە کە ئۆپراسیۆنه نوێیهكهى سوپاى توركیا بۆ سەر زنجیرە چیای گارا دەبێت وژیانی “190 خانەوادە لە 39 گوندی ئاوەدانی دەووروبەری چیای گارا" دەکەوێتە مەترسییەوە.
رێكخراوى سى پى تى ئهمریكى كه یهكێك له كارهكانى بریتیه له چاودێریكردنى ئۆپراسیۆنه سهربازیهكانى توركیا و ئێران لهنێو خاكى ههرێمى كوردستان نوێترین راپۆرتى خۆى لهبارهى ئۆپراسیۆنه نوێیهكهى سوپاى توركیا لهناو خاكى ههرێمى كوردستان بڵاوكردەوە:
له راپۆرتهكهیدا، رێكخراوى سى پى تى شوێنى ئۆپراسیۆنه نوێیهكهى توركیاى ئاشكرا كردووه و ئاماژهى بهوهكردووه، “ئۆپراسیۆنی ئەمجارەی سوپای تورکیا بۆ سەر زنجیرە چیای گارا دەبێت کە بە درێژایی 38.9 کیلۆمەتر هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ناوەندیی بەیەکەوەبەستنەوەی هەر چوار قەزای مێرگەسۆر و ئاکرێ و ئامێدی و زاخۆشە.
تیمی کوردستانی عێراقی رێكخراوهكه له راپۆرتهكهیدا هۆشداریدەدات لە ئاوارەبوون و دروستبوونی مەترسی بۆ سەر گیانی گوندنشینان بههۆى ئۆپراسیۆنه نوێیهكهوه و له راپۆرتهكهیاندا باس لهوهدهكهن، “190 خانەوادە لە 39 گوندی ئاوەدانی دەووروبەری چیای گارا لە قۆناغی جێنەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیادا مهترسى گیانیان لهسهره”.
سى پى تى له راپۆرتهكهیدا ئهوهشیان ئاشكرا كردووه، “لە قۆناغی ئامادەکاریدا، تورکیا گوندەکانی دەووروبەری چیای گارای بۆردوومانکردووە و فشاریخستۆتە سەر گوندنشینان بۆ جێهێشتنی گوندەکانیان. لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانانەدا، چوار هاووڵاتی مەدەنی دانیشتووی گوندەکانی دەووروبەری چیای گارا شەهیدبوون و هاووڵاتییەکی تری مەدەنیش برینداربووە”.
جێگەیباسە لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ هاوڵاتی «جەبار یاوەر» پسپۆری بوارەکانی سەربازی و ئەمنی ڕایگەیاند "تورکیا بەدرێژایی 200 کیلۆمەترو لەهەندێ ناوچەش بەقوڵایی 10 کیلۆمەترو لەهەندێ ناوچەی دیکەش بەقوڵایی نزیکەی 40 کیلۆمەتر بنکەو سەربازگەی هەیە لەناو خاکی عێراق لەهەرێمی کوردستاندا کە بەخۆی بڵاویدەکاتەوە لەسەر نەخشەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیا کە تائێستا نزیکەی 87 بنکەی سەربازی لەناو خاکی عێراقدا لەهەرێمی کوردستاندا هەیە".
هاوکات بهپێى ئامارهكانى رێكخراوی سى پى تى ، ” لە ماوەی 70 رۆژی سەرەتای ساڵی 2023دا، تورکیا 141 بۆردوومانی لە پارێزگای دهۆکدا ئەنجامداوە کە لەو ژمارەیە 75 بۆردوومان بۆ سەر گوندەکانی دەووروبەری چیای گارا بووە”.
