هەسەدە داوای چارەسەرکردنی دۆسیەی دەستبەسەرداگیراوانی دا*عش دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە پێنجەمین ساڵیادی لەناوبردنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا، ھەسەدە داوای چارەسەرکردنی دۆسییەی دەستگیرکراوانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە دەکات.

ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پێنجەمین ساڵیادی کۆنترۆڵی جوگرافی رێکخراوی داعش لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان،رایگەیاند، هێشتا داعش “مەترسییەکی گەورە” بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دروست دەکات، بە دووبارە خۆ رێکخستنەوەی لە رێگەی شانە نووستووەکانیەوە و کۆنتڕۆڵی جوگرافی هەندێک ناوچەدا.

ئاماژەیان بەوەشکرد، کامپی هۆل “بۆمبێکی کات بۆداڕێژراو” پێکدەهێنێت و “ترسەکان لە زیادبووندایە سەبارەت بە ئەندامانی خێزانەکانی رێکخراوەکە، کە فێرکارییەکانیان لە چوارچێوەی ئەم ژینگەیەدا وەردەگرن، کەوا ژینگەیەکی پڕ لە تیرۆرە، ئەمەش خۆی لە خۆیدا مەترسییە لەسەر داهاتووی ناوچەکە و جیهان”.

لە راگەێنراوەکەدا هاتووە، هێرشەکانی تورکیا و میلیشیا ئۆپۆزسیۆنە دڵسۆزەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان “هەموو هێزێک بۆ رێکخراوەکە دەڕەخسێنێت بۆ دووبارە رێکخستنەوەی ریزەکانی”، هەروەها ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا لە سووریا “بوونەتە جێگەیەکی پارێزراو بۆ داعش، لەوێشەوە پلانی هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانمان دادەڕێژێت”.

هەربۆیە هێزەکانی سوریای دیموکرات داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی هاوپەیمانی کرد، کێشەی دەست بەسەرداگیراوانی داعش یەکلایی بکەنەوە، هەروەها داوای پێکهێنانی دادگایەکی نێودەوڵەتیان کرد بۆ لێپرسینەوەیان، یان ئەو وڵاتانە هاووڵاتیانی خۆیان بگەڕێننەوە، کە ئەندامی رێکخراوەکەن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار