لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییانەوە زانیاریی نوێ دەخرێتەڕوو

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەڕێوەبەرى خۆراکى سلێمانى لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان و کەمی مادەکان لە کۆگادا روونکردنەوە دەدات.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەرى خۆراکى سلێمانى بە هاوڵاتی راگەیاند "چوار مادەی خۆراکی بۆ مانگی رەمەزان بڕیاری لەسەر دراوە دابەش بکرێت ئەویش (شەعرییە، ئاردی سفر و نیشاستە و مەعکەرۆنی) جگە لە ئاردی سفر سێ مادەکەی دیکە تاوەکو بنکەی پێنج دابەشکراوە و بەردەوامی هەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئاردی سفر لە ٪١٠ی گەیشتووەتە دەستمان بڕیارە لە رۆژانی داهاتووش ئەوەی دیکەش بگاتە دەستمان، لە بەشێک لە بریکارەکان دەستکراوە بە دابەشکردنی ئەو مادانەی کە گەیشتووەتە دەستیان".

لەبارەی ئەو کێشەی کە هەبوو لە کەمی بەشەخۆراکیدا بەڕێوەبەرى خۆراکى سلێمانى روونیکردەوە "هەردوو مادەی برنج و شەکر کەمبوو، بەڵام دواتر کێشەکە چارەسەر کراو و لەئێستادا بڕی پێویست لە کۆگاندا هەیە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار