قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر دەکرێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بۆ قەرەبووکردنەوەی دوکانەکانی بازاڕی لەنگەی هەولێر حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کرێی شەش مانگی دوکانداران خۆش دەبێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "بۆ قەرەبووکردنەوەی دوکانەکانی لەنگەی هەولێر لە کرێی شەش مانگی دوکانەکانی بازاڕەکە و پارەی کۆکردنەوەی زبڵی شەش مانگی ئەو بازاڕە خۆش دەبێت".

ئەنجومەنی شارەوانیی هەولێر رێکارە کارگێڕی و یاساییەکانی لێخۆشبوونی کرێی شەش مانگی دوکانەکان و کرێی کۆکردنەوەی زبڵی بازاڕی لەنگەی هەولێری تەواو کردووە، تەنها دەبێت پارێزگاری هەولێر نووسراوەکە واژۆ بکات.

ئێوارەی رۆژی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤، ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە دوای رووداوەکە پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "بەهۆی ئاگرەکەوە ١٦٦ دوکان سووتاون و ٩٠ کەسیش لە کارمەندانی بەرگریی شارستانی، کاسبکاران و هاونیشتمانییان بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە تەندروستییان تێکچوو".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار