دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: جه‌خت له ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) ده‌كه‌ینه‌وه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی جه‌خت له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) ده‌كاته‌وه و راشیده‌گه‌یه‌نێت، بێباكی حكومه‌تی هه‌رێم وایكرد رو له به‌غدا بكه‌ین.
ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه،"بێباكی حكومه‌تی هه‌رێم وایكرد رو له به‌غدا بكه‌ین، به خۆشحاڵیه‌وه، به‌رهه‌می هه‌وڵه مه‌ده‌نیه‌كانمان بریتیبو له راگه‌یاندنی پرۆژه‌ی به‌نیشتیمانیكردنی دابه‌شكردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم (ته‌وتین) له‌ڕێگه‌ی بانكه فیدڕاڵیه‌كانی ڕه‌شید و ڕافیده‌ینه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه "له ئێستادا بێباكی حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشتوه‌ته ئاستێك نه‌وه‌ك ته‌نیا به‌ده‌م به‌رهه‌می خه‌باته مه‌ده‌نییه‌كه‌مانه‌وه نایه‌ن و نایانه‌وێت موچه‌كانمان له‌ڕێگه‌ی بانكه فیدڕاڵیه‌كانه‌وه دابه‌شبكرێت، به‌ڵكو ده‌ستیشیان به‌سه‌ر قوتی ئێمه‌دا گرتوه و رێگه‌ناده‌ن پاره‌ی نێردراوی موچه‌ش دابه‌شبكرێت".
ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی ئەوەشیخستۆتەڕوو کە " مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆڵنه‌ده‌ر، دوباره و سه‌دباره جه‌خت له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) ده‌كه‌ینه‌وه، به‌رده‌وامیش ده‌بین له خه‌باتی مه‌ده‌نی، به‌ڵام رێگه‌شناده‌ین خه‌باتی مه‌ده‌نی ئێمه بۆ هیچ مه‌رامێكی سیاسی به‌كاربێت".
باسلەوەشدەکەن، "ئێمه به‌رده‌وامین له خه‌باتی مه‌ده‌نی، چونكه پێمانوایه تاكه رێگه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان شه‌قام و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و رێكاری مه‌ده‌نییه".
ڕاگەیەندراوەکەی مامۆستایانی ناڕازی لە کاتێکدایە کە دادگای فیدراڵی عێراق لە دانیشتنێکیدا سەبارەت بە سکاڵای مامۆستایان بڕیاریدا مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ لە لایەن بەغداوە دابەشبکرێت و وەزارەتی دارایی عێراقیش داوای لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کرد بۆ مانگی دوو هاوکات دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران بۆ مووچەکانی مانگی سێ و مانگەکانی داهاتووی ساڵی ٢٠٢٤، لە ئێستاشدا لەگەڵ ئەوەی بەغدا بەشێکی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی ناردووە بەڵام حکومەتی هەرێم هێشتا دەستی بە دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە نەکردووە و هیچ هەنگاوێکیشی بۆ دروستکردنی ئەو هەژمارە بانکیانە نەداوە کە لییان داوا دەکرێت لە لایەن عێراقەوە .
هاوکات وەزیری دارایی هەرێمیش ڕایگەیاند دەستبەرداری هەژماری من نابن و پێویستە مووچە لەو هەژمارەوە دابەشبکرێت کە بەغدا ڕەتیدەکاتەوە بەکاریبهێنێت ئەمەش مامۆستایان و فەرمانبەرانی توڕە و بێ‌ئومێد کردووە.
