وەزارەتی دارایی داوای لیستەکانی مووچە و پلە بەرزکردنەوە لە وەزارەتەکان دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک داوا لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات لەگەڵ ناردنی لیستی مووچەدا، لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش بنێرن.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئیمزای ئاوات شێج جەناب وەزیری دارایی لەسەرە و ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و دەستە سەربەخۆکانی حکوومەتی هەرێمی کردووە و داوا دەکات، هاوپێچ لەگەڵ لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئادار، لیستێکی دیکە ئامادە بکەن کە شایستەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی تێدا دیاری کرابێت، لە کاتی گونجاو‌دا ئاراستەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بکەن.
ای خۆیانه‌وه په‌یجه‌كانی سه‌ر به مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئەم نوسراوەیان بەوە لەقەڵەمدا کەدەیانەوێت فێڵ له مامۆستایان بكه‌ن و بڕیارەکە جێبەجێ ناکرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدا نزیكه‌ی دوو مانگه هیچ مووچه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش وای كردووه دۆخی ئابووری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران قورس ببێت، هاوكات له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، بایكۆتی ده‌وام به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كانی گرتووه‌ته‌وه.
لە هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و 251 هەزار مووچەخۆر هەن؛ لەو ژمارەیە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین. حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، مانگانە بۆ پێدانی مووچە زیاتر لە 940 ملیار دیناری پێویستە.
لە دوای شەڕی داعش و بڕینی بەشە بودجەکەی لەلایەن بەغداوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک رێکاری گرتەبەر، لەوانە پاشەکەوتکردنی مووچە، راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، نەدانی پارەی بەڵێندەران و رێکخستنەوەی باج و رسوومات، پێشبینیش دەکرێت مەبەست لە داواکردنی ئەم لیستە بۆ ئەوە بێت ە پلەی فەرمانبەران بەرزبکرێتەوە و ئەو زیادەکەی بەگوێرەی پلەکەیان دەچێتە سەر مووچەکەیان لە لایەن عێراقەوە بۆیان ببەسترێت.

