چەند مامۆستایەک پێش خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ دەستگیرکران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ دووشەممە بڕیارە مامۆستایانی ناڕازی بە مەبەستی داوا کردنی مووچەکانیان بڕیارە لە دەباشان خۆپیشاندان ئەنجامبدەن بەڵام سەرچاوەیەک بە هاوڵاتی وت پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکە ژمارەیەک مامۆستا دەەسگیرکراون.
سەرچاوەیەک لەناو مامۆستایانی ناڕازی بە هاوڵاتی ڕاگەیاند :چوار مامۆستا لە شەوی ڕابردوەوە لە قەزای کەلار بە بیانوی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی دەستگیرکراون و تائێستا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ڕاگیراون و ماونەتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت سنوری پارێزگای سلێمانی ،دەستەی مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندانێکی بەرفراوان ئەنجام بدەن و کاتژمێر ۱۱ لە پارکی مەلیک مەحمودەوە بە ڕێپێوان بچنە دەباشان ، وەک ناڕەزایەتیەک گرفتەکانیان بگەیەنە سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی ،بەتایبەت پرسی هەژماری من کە لە ئێستادا بابەتی گەرمی ناو مووچەخۆرانی هەرێمە.
ئه‌مه له‌كاتێكدا نزیكه‌ی دوو مانگه هیچ مووچه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش وای كردووه دۆخی ئابووری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران قورس ببێت، هاوكات له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، بایكۆتی ده‌وام به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كانی گرتووه‌ته‌وه.
لە هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و 251 هەزار مووچەخۆر هەن؛ لەو ژمارەیە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین. حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، مانگانە بۆ پێدانی مووچە زیاتر لە 940 ملیار دیناری پێویستە.
