لە سلێمانی ڕێگری لە خۆپیشاندان کرا و ژمارەیەک مامۆستا دەستگیرکراون
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كه‌مێك پێش ئێستا رێگری له خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازیی له شه‌قامی 60 مه‌تری سلێمانی كرا و هێزێكی زۆری ئه‌منی بڵاوه‌یپێكرا، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیش ده‌ڵێت، له شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و هه‌روه‌ها گه‌رمیان ژماره‌یه‌ك مامۆستا ده‌ستگیركراون.
هاوکات پەیامنێری هاوڵاتی ڕایگەیاند لە شوێنی خۆپیشاندانەکان هێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوەیپێکراوە و ڕێگەنادرێت میدیاکان ڕوماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.
ئەندامێکی ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازیی رایگه‌یاند، "له شاری هه‌ڵه‌بجه مامۆستا دانا و هاوڕێكانی و له سلێمانی مامۆستا نه‌جمه‌دین و له گه‌رمیانیش مامۆستا سالم ده‌ستگیركراون، پێیانوایه پۆست و بڵاوكراوه‌ی وروژێنه‌ریان كردوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ مۆڵه‌تیان وه‌رنه‌گرتوه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
