مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: بەر لە جەژن مووچەی دوو مانگمان پێبدەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی رایگه‌یاند، داواکارن بەر لە هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، هەریەک لە موچەکانی مانگی (شوبات/2)ی (ئازار/3)ی 2024 دابەش بکەن، "لەوە زیاتر خەڵک و موچەخۆران برسیمەکەن و مەمانچەوسێننەوە".

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی كه‌ بڕیاربو ئه‌مڕۆ بچنه‌ به‌رده‌م ده‌باشان و خۆپیشاندان بکەن بەڵام ڕێگرییان لێکرا  له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا کە ڕووی دەمیان لە یەکێتییە دەڵێن،ئەگەر لەگەڵ بەیاننامە و وتار و قسەی ناو دیدارەکانتان ڕاستگۆن! وەک  چۆن بەوپەڕی شادومانییەوە باوەشتان بۆ بڕیاری دادگای فیدراڵیی کردەوە لە هەمبەر (هەڵوەشاندنەوەی کورسی پێکهاتەکان و دابەشکردنی هەرێم بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردن)؛ فەرموون بڕیاری بە نیشتمانیکردنی مووچەش بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە؛ کە لەلایەن هەمان دادگاوە لە هەمان ڕۆژدا دەرچوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، "ئەگەر دەتانەوێت میللەت بۆ یەکجاریش بێت بڕوابەوەکات، کە ئێوە و پارتی دوڕوی یەک دراونین و حیزبێک نین لەگەڵ گورگ گۆشت بخۆن و لەگەڵ مەڕ شین بکەن؛ فەرمون قۆڵی مەردایەتی لێهەڵماڵن و هەر ئەمڕۆ بەفەرمیی کارەکانی تایبەت بە هەژماری منی سەپێنراو لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆتاندا ڕابگرن و هەماهەنگی لەگەڵ بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید بکەن، تا بەزویی وەک موچەخۆرانی عێراق، لە ڕێی کی کاردەوە موچەکانمان وەربگرین".

باسیان لەوەشکردووە،  "ئێوەی دەسەڵاتداری ئەم سنوورە، کە لەبەردەم هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازدان، دوو بژاردەتان لەبەردەمە، یان ئەوەتا لەپێناو درێژەدان بە شەریکایەتیتان لەگەڵ پارتی و ڕاگرتنی دڵیان، پشت لە مووچەبەبارمتەگیراوانی ئێره دەکەن و دواتر بەر لە هەرکەس و لایەنێک خۆتان بەسەختی باجەکەی دەدەن".

مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی داوا ده‌كه‌ن بەر لە هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، هەریەک لە موچەکانی مانگی شوبات/2) و (ئازار/3) دابەشبكرێت، لەوە زیاتر خەڵک و موچەخۆران برسینەکەن و نەمانچەوسێننەوە، وەک چۆن 10 ساڵە هاوبەشێکی سەرەکیی پارتین لە سیاسەتی برسیکردندا، ئەگەرنا دڵنیاتان دەکەینەوە، سزای گەورەی خودا و شۆڕشی برسییەکان بەرۆکتان دەگرێت، مێژوی دەسەڵاتە تاڵانکارەکانمان لە پێشچاوە، کە چۆن بون و چییان لێ بەسەرهات".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار