تورکیا سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومانکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گەلی سیڤا لە سنوری قەزای ئامێدی بۆردوومانکرد.

هاوڵاتییەکی سنووری ناحیەی دێرەلوک بە هاوڵاتی راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئازاری 2024 گەلی سیڤا کە دەکەوێتە بەرامبەر گوندەکانی گۆهەرزێ و بڵاڤە لە رۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردوومانکرا".

تاوەکو ئێستا زیانی بۆردوومانەکە دیارنییە و فڕۆکەکانی تورکیا زۆر بە چڕی ناوچە بۆردوومان دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار