نرخی كاره‌بای ستییه‌كان بۆ مانگی سێ دیاریكرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەبای کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون ستییەکان کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی سێ دیاریکرد، کە ٢٥٢ دینار بۆ ھەر کیلۆواتێک.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەبای موەلیدەی ستییەکان بۆ ئەم مانگە ئاداربریتییە لە ٢٥٢ دینار.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه مانگی (شوبات/2) نرخی كیلۆواتێك كاره‌بای مۆلیده‌ی ستییه‌كان (254) دینار بو، ئه‌وه‌ش واته نرخی كیلۆواتێك دو دینار دابه‌زیوه.
كاره‌بای سلێمانی جه‌ختیشیكردۆته‌وه، پێویسته سه‌رجه‌م ستییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی پابه‌ندبن به‌نرخه‌كه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر زیاتر له‌و نرخه وه‌ربگرن روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
